بابەتمێشک

دەکرێت “دیاردەی دڵشکان” لە مێشکەوە سەرچاوە بگرێت

دەکرێت “دیاردەی دڵشکان” لە مێشکەوە سەرچاوە بگرێت

“دیاردەی دڵشکان” کاتێک ڕوو دەدات کە لەناکاو ماسولکەکانی دڵ لاواز دەبن و لە ئاکامدا دەبێتە ھۆی گۆڕانی شێوەی دڵ. ئەم حاڵەتە لە کاتی فشار و ھەست و ھەڵچوونێکی لە ڕادەبەر، وەکوو لە دەستدانی کەسێکی خۆشەویست ڕوو دەدات.
توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە ڕەنگە مێشکیش لەمەدا دەور بگێڕێت. توێژەران بۆیان دەرکەوت، لەو کەسانەدا کە “دیاردەی دڵشکان” دەردەکەوێت، ئەو ناوچانەی مێشک کە بەرپرسن لە کۆنترۆڵکردنی کاردنەوەی فشار وەک پێویست کار ناکەن.

“دیاردەی دڵشکان” کۆمەڵێک نیشانەی هاوشێوەی نیشانەکانی “وەستانی دڵ”ی ھەیە، وەکوو ئازاری سنگ، هەناسەسواری. لە ھەمان کاتدا دەکرێت نیشانەکان چاک ببنەوە، زۆربەی ئەوانەی توشی دیاردەکە بوون، پاش ماوەیەک بێ جێھێشتنی ھیچ زیانێکی ھەمیشەیی چاک بوونەوەتەوە.

یەلێنا ریما غادری، توێژەر لە زانکۆی نەخۆشخانەی زیوریخ لە سویسرا دەڵێت “تا ئێستا ئەوە ڕوون نییە بۆچی بەشێک لە خەڵکی تووشی دیاردەکە دەبن و بەشێکیش تووش نابن”. چونکە حاڵەتەکە بە ھۆی فشار و ھەڵچونێکی زۆرەوە ڕوو دەدات بۆیە غادری و تیمەکەی بڕیاریان دا لەسەر ڕۆڵی مێشک توێژینەوە بکەن.

غادری و تیمەکە وێنەی مێشکی ١٩ ئافرەتیان گرت کە پێشتر تووشی بارودۆخەکە بووبوون، پاشان وێنەکان بە وێنەی مێشکی ٣٩ ئافرەتی تر بەراورد کران، تیمەکە ئەوەیان دۆزییەوە لەو کەسانەی تسوشی دیاردەکە بوون، پەیوەندییەکی کەمتر لە نێوان ئەو بەشانەی مێشک (کە پەیوەستن بە چارەکردن و لێکدانەوەی ھەست و نەستەکان) و کۆئەندامی دەماریی خۆکار، ھەیە- کۆئەندامی دەماریی خۆکار، ئەو بەشەی مێشکە کە چالاکییە خۆکارییەکان وەکوو چاو تروکاندن و لێدانی دڵ ڕادەپەرێنێت.

بە هۆی ئەوەی کە وێنەی مێشکی بەشداربووان، پێش تووشبوونیان بە دیاردەکە لەبەر دەستدا نەبوو، بۆیە توێژەران ناتوانن بڵێن ئایا کەمبوونەوەی پەیوەندیی نێوان بەشەکانی مێشک بووەتە ھۆی دیاردەی دڵشکان یاخود دیاردەکە بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی پەیوەندییەکە.

غادری دەڵێت ” لە دیاردەی دڵشکاندا بە ئاشکرا کارلێک ھەیە لە نێوان مێشک و دڵدا” دەشڵێت ” لە ڕاستیدا ئەوە دیاردەی دڵ و مێشکە”

وشەکان:

 

Broken heart syndrome: دیاردەی دڵشکان

Autonomic nervous system: کۆئەندامی دەماریی خۆکار

Heart attack: وەستانی دڵ

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64913-broken-heart-syndrome-brain.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button