بابەتتەندروستی

ڤایرۆسی کڕۆنا: تووشبووەکان دەتوانن نەخۆشییەکە بێ ئەوەی خۆیان ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نیشان بدەن بگوێزنەوە.

? ڤایرۆسی کڕۆنا: تووشبووەکان دەتوانن نەخۆشییەکە بێ ئەوەی خۆیان ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نیشان بدەن بگوێزنەوە.

? ژنێکی چینی ۲۰ ساڵانە کە تووش کۆڤید۱۹ ببوو، بێ ئەوەی کە ھیچ نیشانەیەک لە نەخۆشییەکە نیشان بدات، ھەموو بنەماڵەکەی تووش نەخۆشی کردووە. ئەمە یەکەمجارە کە توێژەران توانیویانە ئەم جۆر گواستنەوەی نەخۆشییە بسەلمێنن.

ئەو کچە ئێستا لە قەرەنتینەدایە و ھەرچەند تاقیکرنەوەی کۆڤید۱۹ لەسەری ئەرێنی بووە بەڵام ھیچ ھێمایەکی نەخۆشیی نەبووە و نییە.

توێژینەوەیەکی پێشووتر نیشانی دابوو کە ۱.۲ لەسەدی ئەو کەسانەی تووش کۆڤید۱۹ دەبن، ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی ناگرن.

ماوەی ھەڵھێنان بە ماوەی نێوان تووشبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی دەوترێت. دوکتورەکان، بۆ ئەم ژنە، ماوەی ھەڵھێنانیان ۱۹ ڕۆژ حساب کردووە. لە حاڵێکدا، لەوەپێش، ماوەی ھەڵھێنان بۆ ئەم ڤایرۆسەیان ۱۴ ڕۆژ دانابوو. بەپێی توێژینەوەکانی تر، ئەم ماوە دەکرێت تا ۲۴ ڕۆژیش درێژە بکێشێت. تووشبووان بە کۆڤید۱۹ لە ماوەی ھەڵھێناندا دەتوانن نەخۆشییەکە بگوێزنەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی پێویستی بۆ قەرەنتینەی زۆر کەسی گوماناوی.

وشەکان:
کۆڤدید۱۹ ناوی فەرمی ڤایرۆسە کڕۆنا نوێکەیە کە لە ئووھانی چین سەری ھەڵدا
Incubation period ماوەی ھەڵھێنان
Symptom نیشانە

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
سەرچاوە:
https://www.businessinsider.com/coronavirus-asymptomatic-transmission-chinese-woman-relatives-2020-2

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button