Close

ماشینی فیزیکزانی گەورەی ئامریکایی، ڕیچارد فاینمەن

ئەمە ماشینی فیزیکزانی گەورەی ئامریکایی، ڕیچارد فاینمەنە [1] کە خەڵاتی نۆبێلی لە بواری فیزیکی کوانتۆم لە ساڵی 1965دا وەرگرتووە. فاینمەن دوای وەرگرتنی نۆبێل، ئەم ماشینەی کڕیوە و وێنەی ئەو نوانەگەلەی [2] لەسەر کێشاوەتەوە کە نۆبێلی پێ وەرگرتووە. ئەم نوانەگەلە، هەندێک شیکەرەوەی وێنەیی [3] ئەو دەستەواژە بیرکارییانەن [4] کە لە فیزیکی کوانتۆمدا بۆ باسکردنی تەنۆلکە ژێرئەتۆمییەکان زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی فلامینگۆکان لەسەر یەک لاق دەوەستن؟

بۆچی فلامینگۆکان لەسەر یەک لاق دەوەستن؟ تویژینەوەکان دوو هۆکاریان دەرخستووە: ١. کاتێک کە فلامینگۆکان لەسەر یەک قاچ دەوەستن، وزەیەکی کەمتریان پێویستە. توێژەران چەند تاقیکارییان لەسەر باڵندە زیندووەکان و مردووەکان ئەنجام داوە و بۆیان دەرکەوتووە کە لاشەی مردووی فلامینگۆکان بێ هیچ یارمەتییەکی دەرەکی دەتوانێت لەسەر لاقێک بوەستێت. واتە لە کاتی وێستان لەسەر لاقێک، هیچ ماسوولکەیەکی چالاکیان زیاتر بخوێنەوە…

ئایا مەڕەکان گەمژەن ؟

ئایا مەڕەکان گەمژەن ؟ زۆرمان بیستووە کە دەڵین مەڕەکان گەمژەن و ئاژەڵانێکی داماو و بێ زیانن کە تەنیا بەکاری خواردن و بەرهەمهێنانی خوری دێن! بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم گیانەوەرانە زۆر زیرەکن و هاوکات بیرەوەرییەکی بە هێزیان هەیە لە ناسینەوەدا. هەروەها شارەزاییەکی باشیان هەیە، دەتوانن هاوڕێی یەک بن، لەسەر یەکتر شەڕ بکەن و کاتێک یەکێکیان دەبەن زیاتر بخوێنەوە…

دیاردەی مەگنۆس

دوێنێ ڕۆژێک بوو کە ڕێک ٢٠ ساڵ پێش لەمە، ڕۆبێرتۆ کارلۆس یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێ، لە جامی تۆرنۆی دۆستانەی فەرانسا Tournoi de France لە ساڵی ١٩٩٧ تۆپەکەی لە دووری ٣٥ مەترەوە ئاراستەی گۆڵی فابیان بارتێز کرد. ئاراستەی تۆپەکە هێندە سەیر بوو کە بارتێز تەنیا سەیری تۆپەکەی کرد بێ ئەوەی بشجووڵێتەوە. دوای ئەو گوڵە، بۆ ماوەیەکی زیاتر بخوێنەوە…

هێزی ڕاکێشان هاوتایی مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی تێک دەشکێنێ!

ئایا هیچ سەرنجتان داوەتە هاوتایی و تەقاڕونی دوو چاو و دوو دەست و دوو گوێ و دوو پێی خۆتان؟ ئایا هاوتایی گەڵای دارەکان، گیانلەبەرەکان و زۆر دیاردەی سروشت سەرنجی ڕانەکێشاون؟ لەڕاستیدا هاوتایی دیاردەیەکی بەرچاو لە زۆر یاسای سروشتدایە. هاوتایی بنەمایەکی زۆر بنەڕەتی لە زانستدا بووە بۆ شرۆڤەی سروشت. ١٥٠ ساڵ لەمەپێش مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی زیاتر بخوێنەوە…

هۆکاری پێکهاتنی هەور چییە؟!

بە گشتی زۆربەی مادەکانی دەورووبەری ئێمە بە شێوازی سێ فازی [Phase]خۆگر[Solid]، تراو[Liquid] و گاز بەدیدەکرێن. بۆ وێنە H2O (ئاو) لەهەر سێ فازی خۆگر (سەهۆڵ)، تراو (ئاو) و گازدا (هەڵماو[Steam]) خۆ دەنوێنێت. گۆڕانی فازی مادە زۆربەیکات وێڕای وەرگرتن یان لە دەستدانی گەرمایە. بە گۆڕانی مادەیەک لە فازی خۆگرەوە بۆ گاز(یاخود هەڵم) هەڵمان[Vaporization] دەوترێت. لە ڕاستیدا ڕووپێوی[Surface] زیاتر بخوێنەوە…

بەردی خزۆک !

ئامادەکردنی: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان لە دۆڵی مەرگ لە وڵاتی ئامریکا، بەرد هەیە بە قورسایی ٣٠ کیلۆگرەم کە هەر وا کە لە وێنەکەدا دیارە سەدان میتر بەڕێوە دەڕۆن! هۆکاری ئەم دیاردەیە چییە؟ وەڵام: بەردی خزۆک دیاردەیەکی زەویزانیانەیە کە تێیدا بەردگەلێک دەخزێن و جێشوێنی خۆیان بەجێ دێڵن بێ ئەوەی کە زیندەوەرێک کارێکی کردبێت. ئەم دیاردەیە نزیک ١٠٠ ساڵە زیاتر بخوێنەوە…

سەرچاوەی دەنگ چییە؟

سەرچاوەی دەنگ چییە؟ بیستن تواناییەکی گرینگی مرۆڤ و بڕێک لە ئاژەڵەکانە. مرۆڤ، دەنگ لە ڕێی پەردەی گوێچکەوە دەبیسێت. کاتێ پەردەی گوێ بلەرێت، ئەم لەرینە دەبێتە هۆی جووڵەخستنە ناو تراوێکی ناو گوێچکە. جووڵەی ئەم تراوە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی پێکهاتنی ڤۆڵتاژێکی ئەلەکتریکی کە لە ڕێی دەماری بیستنەوە دەگات بە مێشک. کەواتە هەر لەرینەوەیەکی پەردەی گوێ دەکرێ زیاتر بخوێنەوە…

زیندەوەرزانی

کاتێک بۆ چرکەیەک بیر لە خۆت و دەوروبەرت دەکەی دەبینی کە دنیا چ جوانە؛ دوای ئەوە کە جوانی چاو و هەستی پڕکردییەوە کەمێک قووڵتر بیر دەکەیتەوە، ئەم کاتە وردە وردە لە کاری ئەم جیهانە سەرت سووڕ دەمێنێت، بۆ ماوەیەک لە ناو مێشکت شتێک قورسایی دەکات، دەترسیت دوبارە چاو هەڵێنی تا ببینی، دەنگی باڵدارەکان وەک جاران زیاتر بخوێنەوە...