براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٣ دیاری کران.
ئاکادێمیی شاهانەی زانستەکانی سوید بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٣ بە بۆنەی «شێوازە ئەزموونییەکان بۆ دروستکردنی ترپەی ڕووناکیی ئاتۆچرکە کە بۆ لێکۆڵینەوە لە داینامیکی ئەلیکترۆن لە ماددەدا بە کار دێت» بدات بە سێ زانای فیزیک کە لە بواری ئاتۆچرکەدا پێشەنگن.
ئاتۆچرکە، ماوەیەکی زۆر خێرا و کورتە و یەکسانە لەگەڵ یەک لەسەر یەک ملیۆن ملیۆن ملیۆنی چرکە. تاقیکردنەوەکانی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیک لە ساڵی ٢٠٢٣، بۆ گەڕان لە جیهانی ئەلیکترۆنەکانی ناو ئەتۆم و مۆلیکولەکاندا، ئامرازگەلێکی نوێی بە مرۆڤایەتی بەخشیوە. پیێر ئاگۆستینی و ئان لهۆلیە دوو زانستوانی فەرەنسی و فێرێنس کراوز زانستوانی هەنگاری، ڕێگەیەکیان نیشان داوە بۆ دروستکردنی ترپەی زۆر کورتی ڕووناکی، کە بۆ پێوانی ئەو چالاکییە خێرایانەی کە ئەلیکترۆنەکان لەودا دەجووڵێن یان وزە دەگۆڕن بە کار دەهێنرێت.
دەستکەوتەکانی ئەو زانایانە بووەتە هۆی ئەوەی کە لێکۆڵینەوە لەو چالاکییانەی بکرێت کە تا پێش ئەو بە هۆی خێرایی زۆر و کورتیی ماوە، نەدەکرا تێگەیشتنیان لێ بکرێت. ئەم دەستکەوتانە لە زۆر بوارە جیاوازەکاندا بە کار دێت. بۆ نموونە لە زانستی ئەلیکترۆنیکدا تێگەیشتن و کۆنترۆڵی چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی ئەلیکترۆنەکان لە ماددەیەکدا گرنگە.
ترپەی ڕووناکیی ئاتۆچرکە هەروەها لە دەستنیشانکردنی پزیشکیدا بە کار دێت بۆ نموونە لە ناسینەوەی مۆلیکولە جیاوازەکان.
The Royal Swedish Academy of Sciences
Experimental methods شێوازە ئەزموونییەکان
Pulse of light ترپەی ڕووناکی
Attosecond
Pierre Agostini
Anne L’Huillier
Ferenc Krausz