بابەتتەندروستی

سێ هەڵەی باو سەبارەت بە دووگیانبوون

هەڵەی باوی یەکەم: ژنی دووگیان دەبێت بەقەد دوو کەس خۆراک بخوات.

هەرچەندە دروستە کە ژنی دووگیان دەکرێت ڕێژەی وەرگرتنی کالۆری زۆر بکاتەوە بەڵام دەبێت لە زۆرخۆری پارێز بکات. زۆرخۆری دەتوانێت هەم بۆ ژنەکە و هەم بۆ منداڵەکە زیانی هەبێت. ژنان دەبێت لە کاتی دووگیانیدا بەرەبەرە وەرگرتنی کالۆری زیاد بکەن:
سێ مانگەی یەکەم: کالۆریی زۆری پێویست نییە.
سێ مانگەی دووهەم: پسپۆڕان ٣٤٠ کالۆریی زیادی لە ڕۆژدا پێشنیار دەکەن.
سێ مانگەی سێهەم: ٤٥٠ کالۆریی زیادی لە ڕۆژدا پێشنیار دەکرێت.

هەڵەی باوی دووهەم: ژنی دووگیان نابێت وەرزش بکات.

پسپۆڕان دەڵێن ئەو ژنانەی کە پێش دووگیانبوون وەرزشیان نەکردووە دەبێ سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن و وەرزشی سووک و مامناوەند دەست پێ بکەن.

هەڵەی باوی سێهەم: ژنان لە کاتی دووگیانیدا نابێت پێوەندیی سێکسییان هەبێت.

جگە لە هەندێک دۆخی تایبەت کە مەترسیی لەدایکبوونی پێشوەختە زۆر دەکاتەوە، ژنان دەتوانن لە کاتی دووگیانیدا پێوەندیی سێکسییان هەبێت.

? جێگۆڕکێی ئەندامە هەناوییەکانی ژنی دووگیان
? ژنانی دووگیان و مەترسییەکانی کۆڤید-۱۹
? ١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی یەکەم
? ١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی دووەم
? بۆچی دەبێت ژنانی دووگیان لەسەر تەنیشت بخەون ؟!

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە: https://www.medicalnewstoday.com/articles/327231#twins

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button