هەرچەند مرۆڤ ڕادەیەکی زۆر وزە دەستەبەر دەکات، بەڵام ئێستاش شیاوی ئەوە نییە کە تەنانەت لە ئاست شارستانییەتی جۆری یەکیش پۆلێنبەندی بکرێت.
ئایا سەرچاوەی ژیان لە زەوی بووە یاخود بە هاتنی پێکهاتە بنەماییەکانی ژیان لەگەڵ بەردەسپاشێک بۆ زەوی دەستیپێکردووە(ناسراو بە پانسپێرمیا).
ئەگەر هەموو شتێک بە سەرکەوتوویی بڕواتە پێش، وێب لە درێژیی شەپۆلی نزیک یان نیوەی شەپۆلی خوارووسوور لێکۆڵینەوە لەسەر گەردوون دەکات، کە زۆربەی ئەم شەپۆلانە درێژترن لەوەی کە هابل دەتوانێت بیانبینێت.
ئەم پێنج هەسارەیە بریتین لە: زاوە، ڤینۆس، مەریخ، موشتەری و زوحەل. ئەگەر بەیانییەک لە بیرت چوو یان هەور نەیهێشت بیانبینیت، هەمیشە بەیانیی ڕۆژی دواتر هەیە بۆ بینینی.
ئیڤانا پولیتز دەڵێت: «بینای کۆگاکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە دەبێت بڕێکی زۆر کاڵای تێدا هەڵگیرابێت، ڕەنگە لە هەموو ناوچەکەوە هێنرابێت». دکتۆر حەسەن ئەحمەد لە کۆتاییدا دەڵێت: «ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان دەری دەخەن کە ئەو شوێنەوارە ناوەندێکی گرنگ بووە لە ئیمپراتۆریی میتانی».
ساڵی ١٩٤٦ زانایانی پێگەی مووشەکیی وایت سەندز لە نیومەکسیکۆ، کامێرایەکیان خستە سەر مووشەکێکی بالیستکی ڤی-٢ کە لە ئەنجامدا یەکەم وێنەی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە گیرا.
هەڵبەت ئەم بیرۆکەیە زۆرتر بەهۆی “کاڕڵ ساگان” باو کرا کە بەجێی تەنیا سێ جۆری تایبەتی شارستانییەت پێوەرێکی بێپسانەوەی بۆ ئەندازەگرتن پێشنیاز کردووە.
ئێمە سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٥دا شەپۆلەکانی گراڤیتیمان (شەپۆلگەلێک لە تانوپۆی سپاشدا) دۆزییەوە. تاکوو ئێستا شەپۆلگەلێک لە کونەڕەشەکان (ڕەشەچاڵەکان) و وێککەوتنی ئەستێرە نۆترۆنییەکانمان بینیوە.
خۆری نیوەشەو دیاردەیەکی سروشتییه کە لە ماوەی هاویندا لە باشووری بازنەی جەمسەری باشوور و باکووری بازنەی جەمسەری باکوور، بۆ وێنە لە شارەکانی باکووری نەرویج ڕوو دەدات.
نووسەرانی ئەم گوتارە بڕوایان وایە ئەم ئەستێرەیە نزیک ١٢.٨ ملیار ساڵ لە ئێمە دوورە و تەنیا ٩٠٠ ملیۆن ساڵ پاش تەقینەوەی مەزن بەدی هاتووە.