Close

ئەندازیارانی جینەتیک، خولقێنەرانی خانەیەکی دەستکرد

  زانایان خانەیەکی دەستکردیان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی دابەش دەبێت و گەشە دەکات. زانایان بە کەڵکوەرگرتن لە ئەندازیاریی جینەتیک زیندەوەرێکی دەستکردی تاکخانەییان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی، لاسایی ″سووڕی دابەشبوونی خانە″ دەکاتەوە. لە کاتێکدا کە یەکەمین هەوڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۰ی زایینی بەڵام دوایین دەسکەوتەکان لەم سەدەیەدا دەستەبەر بوونە. زانایان لە ساڵی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی توێژەرانی بواری پزیشکی لە مشکەکان کەڵک وەردەگرن؟

ھەر لە داڕشتنی دەوا و دەرمانی نوێی شێرپەنجەوە ھەتاکوو دەگاتە تەواوکەرە خۆراکییەکان، مشک و مشکەکوێرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی شتە سەیروسەمەرەکانی بواری پزیشکیدا هەیە. لە ڕاستیدا، بەپێی دامەزراوەی توێژینەوە بایۆپزیشکییەکان (FBR)، ٪‏٩٥ی هەموو ئاژەڵە تاقیگەییەکان لە مشکەکان و مشکەکوێرەکان پێک دێن. زانایان و توێژەران بە چەندین هۆکار پشت بە بەکارهێنانی مشکەکان و مشکەکوێرەکان دەبەستن. یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی مەیدانی مەگناتیکیی بەهێز لە دەوری کونەڕەشدا

  دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کە بۆ یەکەم جار وێنەی کونەڕەشێک لە ناو بۆشاییدا گیرا [۱]. M87* کە ناوی ئەو کونەڕەشەیە ٥٥ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە. ساڵی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی فیزیک پێشکەش کرا بە توێژەرانی بواری کونەڕەش کە گرنگیی تایبەتیی ئەم بوارە نیشان دەدات [۲]. ئێستا، بۆ یەکەم جار، توێژەران توانیویانە مەیدانێکی بەهێزی زیاتر بخوێنەوە…

گواستنەوەی کارەبا بەبێ تەل!

  کۆمپانیایەکی نیوزیلاندی دەیەوێت گواستنەوەی کارەبا لەناو هەواوە تاقی بکاتەوە. لە پشتی تاقیگە پێشووەکەی نیکۆلا تێسلا لە واردەنکڵایف لە لانگ ئایلەندی نیویۆرکدا، بنچینەگەلێک هەیە؛ ئەویش پاشماوەی بورجێکی ٥٧ مەترییە کە تێسلا وەکوو بەشێک لە تاقیکردنەوەیەک بۆ گواستنەوەی زانیاری و کارەبا بەبێ تەل بە مەودای دوورەوە، لە ساڵی ١٩٠١دا دەستی بە کردنەوەی کرد. هەروەک پێشبینیی کرد، زیاتر بخوێنەوە…

ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

ماڵپەڕی ″livescience″ لە بابەتێکدا پێنج کەس لە ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترین کەسەکانی مێژووی بەم شێوەیە ڕیز کردووە: ١.ئوسامە بین لادەن (١٩٥٧-٢٠١١ی زایینی) ٢.سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦ی زایینی) ٣.ئەدۆڵف هیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ی زایینی) ٤. پۆل پۆت (سەرۆکوەزیرانی کامبۆج، ١٩٧٦ی زایینی) کە کێڵگەی کوشتنی وەڕێ خستبوو و نزیکەی دوو ملیۆن کەسی کوشتووە. ٥.ئیمپراتۆر نێرۆ (پێنجەمین ئیمپراتۆری ڕۆما، ٣٧-٦٨ی پێش زایین) زیاتر بخوێنەوە…

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون. تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت. زیاتر بخوێنەوە…

خاڵ یان پلەی سیانە چییە؟

  ئاو دەتوانێ هاوکات هەم ببەستێت هەم بکوڵێت. لەڕاستیدا پێی دەڵێن ″خاڵی (پلەی) سیانە″. هەموو مادەکان خاڵی سیانەیان هەیە. خاڵی سیانە خاڵێکە کە تێیدا سێ دۆخی مادە (خۆگر، تراو، گاز) هاوکات لەگەڵ یەکتر لە هاوسەنگیی تێرمۆداینامیکیدان. لەم خاڵەدا هێڵی کوڵان، هەڵمان و سابلیمەیشن(گۆڕانی دۆخی ماددە لە خۆگرەوە بۆ گاز) لە گرافی ptدا بەر یەک دەکەون. زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟

ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟ هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لە بەرگەھەوای زەویدا ڕوودەدات. لە بەرگەهەوادا تەنۆلکەی زۆر زۆر ورد هەیە. ئەم تەنۆلکانە تەنانەت لە درێژیی شەپۆلی ڕووناکیش بچکۆلەترن! لە ڕووناکیی دیاردا، ڕەنگی سوور درێژیی زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی مۆمیاکراوێک بە زمانی زێڕینەوە

شوێنەوارناسان لە ناوچەیەکی میسری کۆندا مۆمیاکراوێکیان دۆزیوەتەوە کە هیی ۲۰۰۰ ساڵ لەمەوپێشە و زمانێکی زێڕینی هەیە. بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ″ئاسەوارە مێژووییەکانی میسر″، لەوانەیە زمانی زێڕینیان بۆ ئەوە دروست کردبێت کە مۆمیاکراوان لە ژیانی پاش مردندا بتوانن قسە بکەن. بۆ نموونە ئەگەر مۆمیاکراو لەگەڵ خودای جیهانی مردووان واتە ″ئۆسایرێس″ ڕووبەڕوو ببێتەوە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم زمانە زیاتر بخوێنەوە…

ئێوەش بۆنی کتێب دەکەن؟

ڕەنگە ئێوەش پاش کڕینی هەر کتێبێکی نوێ یان پێش خوێندنەوەی کتێبە کۆنەکان، بۆنی پەڕەی کتێبەکان بکەن و هەستێکێ خۆشتان پێ بدات؛ بەڵام هۆکاری ئەوە چییە؟ زانایان سەبارەت بە بۆنی کتێبە کۆنەکان ئاماژەیان بە چەندین پێکهاتەی کیمیایی کردووە. پەڕەی کتێب لە ″سێلوولۆز″ و بڕێکی کەم ″لیگنین″ پێک هاتووە. کتێبە کۆنەکان زیاتر بۆنی ڤانیل، بادام و قاوە زیاتر بخوێنەوە…