هەڵبەت ئەم بیرۆکەیە زۆرتر بەهۆی “کاڕڵ ساگان” باو کرا کە بەجێی تەنیا سێ جۆری تایبەتی شارستانییەت پێوەرێکی بێپسانەوەی بۆ ئەندازەگرتن پێشنیاز کردووە.
ئێمە سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٥دا شەپۆلەکانی گراڤیتیمان (شەپۆلگەلێک لە تانوپۆی سپاشدا) دۆزییەوە. تاکوو ئێستا شەپۆلگەلێک لە کونەڕەشەکان (ڕەشەچاڵەکان) و وێککەوتنی ئەستێرە نۆترۆنییەکانمان بینیوە.
خۆری نیوەشەو دیاردەیەکی سروشتییه کە لە ماوەی هاویندا لە باشووری بازنەی جەمسەری باشوور و باکووری بازنەی جەمسەری باکوور، بۆ وێنە لە شارەکانی باکووری نەرویج ڕوو دەدات.
نووسەرانی ئەم گوتارە بڕوایان وایە ئەم ئەستێرەیە نزیک ١٢.٨ ملیار ساڵ لە ئێمە دوورە و تەنیا ٩٠٠ ملیۆن ساڵ پاش تەقینەوەی مەزن بەدی هاتووە.
زانایان دوای وردبوونەوە و پێوانی وێنەکان بەم ئاکامە گەیشتن کە هەورەکانی ئاسمانی مەریخ لە بەرزایی ٨٠ کیلۆمەتریدان. (ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەورەکانی زەوی، لە بەرزایی ٣ تا ٧ کیلۆمەتریدان).
تۆیۆتا لونارکروزێر، ئامرازێکه کە ٦ چەرخی هەیە و تایبەت بۆ هاتوچۆی سەر مانگ دروست کراوه. ٦ مەتر درێژه، ٦٣٠٠ کیلۆ قورسایی هەیە و هەڵگری تەنیا ٢ کەسە.
بە پێی ڕاپۆڕتی (سی ئێن ئێن) لە ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٤:٥١ی دوای نیوەڕۆ، بە کاتی ڕۆژهەڵات، ٧٤٨٢ بە نزیکترین شوێنی زەوی دەگات.
لەلایەکی دیکەشەوە گومان ناکرێت کە ٧٤٨٢ مەترسیدار بێت چونکە لە نزیکترین حاڵەتدا ۲ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی دوورە.
دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ کار و ئامادەکاری لە ئاکامدا ناسا توانیی تێلێسکۆپی پێشکەوتووی خۆی به تێچووی ١٠ ملیار دۆلارەوە سواری هاژەکی ئەورووپیی ئاریانی ٥ بکات و بینێرێته بۆشایی ئاسمان. ئەم هاژەکە لە دوورگەی گۆیانی فەڕەنسا هەڵکەوتوو لە ئەمریکای باشوورەوە هاویژراوە.
ئەم پشکێنەرە بۆ چەند کاتژمێر له هەمبەر تینی ١٣٧٧ پلەی بەرگەهەوای خۆردا خۆی ڕاگرتووە. قەڵغانی ئەم پشکێنەرە ١١.٥ سەنتیمەتر ئەستوورایی هەیە و لە کۆمپۆزیتی کاربۆن دروست کراوە.
سیانەی ڤینۆسی: ئاژانسی فەزایی ئەورووپا لەگەڵ ناسا تیمێکیان بۆ ناردنی کەشتییەکی ئاسمانیی تر بۆ ڤینۆس پێک هێناوە ئێنڤیژن (EnVision) بە مەبەستی بەدەستهێنانی دیمەنێکی گشتگیر لە هەسارەی خوشکی زەوی، ڤینۆس، لە خولگەی ڤینۆسدا دەسووڕێتەوە. لەوانەیە ڤینۆس خوشکی زەوی بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دووانەی زەوی نییە! لە کاتێکدا کە زەوی هەسارەیەکی ناوازەیە، پەرەسەندنی ڤینۆس بە ئاقارێکی مەرگبارتردا تێپەڕیوە. زیاتر بخوێنەوە…