گۆڤاری هۆژین

گۆڤاری زانستیی ھۆژین بە مەبەستی گەشەپێدانی زانستی کۆمەڵگا دامەزراوە و بەردەنگەکەی کۆمەڵگای کوردستانە بە گشتی. ھۆژین تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردییە کە بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین، لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستی، بابەتی زانستی لە سەرچاوەی بڕواپێکراو و لە زمانی پسپۆڕانی کوردەوە بە زمانی سادە پێشکەشی کۆمەڵگا دەکات.
گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەرهەمی “ڕیکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”، یەکەم گۆڤاری زانستیی گشتیی کوردی لە مێژووی ئێراندایە. ئامانجی سەرەکیی ئەم گۆڤارە بووژاندنەوە و گەشەپێدانی زانست و ھەروەھا زمانی کوردی لە ڕێی بڵاوکردنەوەی نووسراوە زانستییە گشتییەکانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

پشتیوانی بڵاوکراوەی کوردی و زمانی زانست بن.

بۆ بینینی سەروتار و پێڕستی بابەتەکانی هەر ژمارەیەک لەسەر وێنەی ڕووبەرگ کرتە بکەن.

بۆ کڕینی گۆڤاری هۆژین

ئەم شێوەی کڕینە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێرانن و لە ڕێگەی نوێنەرانی فرۆشەوە دەتوانن بیکڕن.

ئەم شێوەی کڕینە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێرانن و لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە و بە شێوەی سەرهێڵ گۆڤارەکان دەکڕن و لە ڕێی پۆستەوە دەگاتە دەستی کڕیارەکان.

ئەم شێوەی کڕینە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێرانن و لە ڕێگەی ماڵپەڕی کوردیبووکەوە و بە شێوەی سەرهێڵ گۆڤارەکان دەکڕن و لە ڕێی پۆستەوە دەگاتە دەستی کڕیارەکان.

تاقچە بۆ ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێتە کە بە سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید و ئای.ئۆ.ئێس کار دەکەن. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە.

کڕین لەم نەرمامێرە تایبەت بە ناوخۆی ئێرانە.

تایبەت بە ویندۆز

فیدیبۆ بۆ ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێتە کە بە سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید و ئای.ئۆ.ئێس کار دەکەن. هەروەها بۆ لۆپتۆپ و PCی خاوەن سیستمی کارپێکەریی ویندۆزیش نەرمامێری هەیە. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە.

کڕین لەم نەرمامێرە هەم بۆ ناوخۆی ئێرانە هەم بۆ دەرەوەی ئێران و لە ڕێگەی پەیپەل.

گووگڵ پلەی بۆ ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێتە کە بە سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید کار دەکەن. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە.

کڕین لەم نەرمامێرە بۆ دەرەوەی ئێرانە.

ئابوونەی هۆژین

بۆ ئابوونەی یەک ساڵەی هۆژین (دوو ژمارە) دەتوانن ئەوەی ژێرەوە بکڕن.

یان بڕی ٤٠ هەزار تمەن بۆ ژمارەی کارتی
6037997560808330
بە ناوی فاڕووق ئەحمەدی بنێرن و ڕەسیدەکەی بنێرن بۆ ئایدیی @ayubmhm لە تێلێگرام.

2 comments

  1. دەستخۆشیتان لێ دکەم، هەرچەندە تاکو ئێستا گۆڤارەکەم نەکەوتۆتە دەست.
    پرسیارێکم هەیە، ئایا بابەتی وەرگێڕراویش ڵاو دەکەنەوە؟

    1. سڵاو بەڵێ بەڵام دەبێ سەرچاوەی متمانە پێکراو بێت.